وەزیری دەرەوە گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا

  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
     
    د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.
     
    ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بە سەرۆکایەتیی شاندێک و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوتا رووسییەکەی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و سەردانەکەش چەند رۆژێک دەخایەنێت.
     
    سەحاف روونیکردەوە، شاندەکە نوێنەرانی وەزارەتەکانی نەوت، بازرگانی و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی تێدایە، لەگەڵ یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیران، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە، نیکۆلای شولگینۆڤ، وەزیری وزە و ژمارەیەک بەرپرسانی رووسی کۆدەبنەوە، بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا، هاوکات گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک دۆسیە دەکەن، کە جێگەی بایەخی هەردوو وڵاتن.