ئاسایشی نیشتمانی باندێک دەستگیر دەکات کە بەنیازبوون کەلوپەلى قاچاخ ڕەوانەى هەرێم بکەن 

ئەمنی
  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

     
    بەغدا_اەع
     
     
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕایگەیاند،  تیمەکانیان توانیویانە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا دەست بگرن بەسەر24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە زیاتر لە 340 تۆن ئاسن و سکرابیان بارکردبوو کە  بەنیازبوون بە قاچاخ ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بکەن.  
      
    لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە:" تیم ومەفرەزەکانمان توانیویانە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا دەست بگرن بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە زیاتر لە 340 تۆن ئاسن وسکرابیان بارکردوە کە بەنیازبوون بە قاچاخ ئاودیوی هەرێمی کوردستانی بکەن.  
      
    ئاماژە بەوە کراوە،"بارهەڵگرەکان بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندییەکی فەرمییان هەبێت بەنیازبوون بارەکانیان لە قەزای (تەلەعفەر) کە دەکەوێتە خۆرئاوای پارێزگاکەوە ببەن بۆ یەکێک لە بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان".  
      
    لەڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە،" لەئێستادا شۆفێری بارهەڵگرەکان لەلایەن مەفرەزکانی دەزگاکەوە دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە بەگوێرەی ڕێکارە یاساییەکان".