کازمی:وەبەرهێنان کاری پێشینەمانە

ناوخۆ
  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، کێشە و هەڵە لە یاسای قەرزدا هەیە و پێویستە چارەسەریان بکەن.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌، مسته‌فا كازمی له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندوه‌، كاری له‌ پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاسانكاری و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێوسته‌ بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق، له‌و روه‌شه‌وه‌ سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ هه‌مو ئاسانكاریه‌كیان بۆ بكه‌ن.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌ران بن تا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌روه‌ها گرنگی به‌ پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزاریه‌كان بده‌ن، به‌جۆرێك كه‌ هه‌لیكاری زیاتر بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن
    مسته‌فا كازمی وتیشی، "یاسای كورتهێنانی دارایی عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و هه‌ڵه‌  كه‌موكوڕی تێدایه‌ له‌رێگه‌ی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین".