به‌غدا-اه‌ع
وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئەمڕۆ سێشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك ده‌گاته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند، فوئاد حسێن به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ ده‌بێت، بۆ تاوتوێكردنی هه‌مو كێشه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك به‌شێك هه‌نگاوه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی دیپلۆماسی".
ئەوەشی خستەڕو، گرنگترین ئامانجی سه‌ردانه‌كه، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و روسیایه.