وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنەی هێڕشی سەر وێستگەی نەوتی ئارامکۆ لە سعودیە دەکات

  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆگای نه‌وتی ئارامكۆی سعودیه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌وی رابردو كرایه‌ ئامانج.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هه‌مو جۆرێك دژی هه‌ر هێرش و به‌ئامانجگرتنێكی كۆگای ئارامكۆی سعودیه‌ ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان به‌رێگه‌ی ئاشتیانه‌ و له‌میانه‌ی دانوستاندا له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچه‌كه