به‌غدا-اه‌ع-موعته‌ز عه‌باس
و:سۆما جاف
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕێژه‌ى پاره سڕكراوهكانى عێراق له‌بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئاشكراكرد،ڕوونیشیكرده‌وه زۆربه‌ى پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه‌به زیاتر له500ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
سه‌فار بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م ته‌نها پێشبینیین وژماره‌ى ورد نین،به‌ڵام زۆربه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن قه‌باره‌ى پاره‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه له500ملیار دۆلار كه‌متر نییه".
وتیشى"گه‌یشتن بهپارهكانى عێراق له‌ده‌ره‌وه ڕێكارێكى زۆر گرنگه،بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌نگاو بنێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان،چونكه سووكترین ڕێكاره بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره ودهبازبوون له‌م قه‌یرانه".
ئاماژه‌یشیدا"له‌كاتى هه‌بوونى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى شوێنى پاره‌كان،وبه‌چ ناوێك تۆماركراون وله‌چ بانكێكدان ،ئه‌وه حكومه‌ت ده‌توانێت په‌نا بباته به‌ر هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌كانى".