به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،به‌هاوكارى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركرد كه‌پۆستێكى سه‌ركردایه‌تى هه‌بووه له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌پرۆسه‌یه‌كى جۆریدا به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى ورد وچاودێرى چڕ وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ،قاره‌مانان له‌ده‌زگاى دژه تیرۆر تاوانبار(و.ف)یان ده‌ستگیركرد كه‌پۆستى سه‌ركردایه‌تى هه‌بووه له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
وتیشى"ده‌زگاى دژه تیرۆر چه‌ندین گورزى كوشنده‌ى تر له‌تیرۆرستان ده‌دات وله‌ڕۆژانى داهاتوودا دڵى هه‌موو گه‌لى عێراق ساڕ‌ێژ ده‌كات".