وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2136 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 2202 چاكبونه‌وه‌ تۆمارده‌كات

ناوخۆ
  • 23-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ‌‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 2136 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 2202 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا   38 حاڵه‌ته‌".