بهغدا-اهع
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کۆبونەوەیەکدا دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابوری عێراق تاوتوێ دەکەن جەختیش لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەدۆخێکی گونجاو و لەبار دەکەنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیەتییەکەیان لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبوەتەوە و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابوری عێراق کردوە.
ئەوەش هاتوە، هەردولا بەپێویستیان زانی دۆخێکی لەبارە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بێتەکایەوە و هەڵبژاردنەکان لەئاستی داخوازی خەڵکدابێت.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە ئاستەنگییەکانی قەیرانی دارایی لە وڵاتکراوە، هەردولا داوایانکردوە چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.