وەزارەتی بازرگانی زمانی كوردی بۆ فۆرمی خۆراكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات

  • 31-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی بازرگانی زمانی كوردی بۆ فۆرمی خۆراكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بازرگانی، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: دەستیان كردووە بە زیادكردنی زمانی كوردی بۆ فۆرمی خۆراكی تایبەت بە پارێزگای سلێمانی، دوای وردبینیش زمانی كوردی بۆ فۆرمی خۆراكی هەر دوو پارێزگای هەولێر و دهۆك زیاد دەكەن. رونیشیكردەوە وەزارەتی بازرگانی زمانی كوردی رەتنەكردوەتەوە، بەڵكو گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە كراوە لە پێش چاپكردن و دوای چاپكردنی فۆرمی خۆراك.