به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ چاوى كه‌وت به‌مه‌نهه‌ل عه‌زیز خه‌باز وه‌زیرى پیشه‌سازى وكانزاكان،وهه‌ردوولا بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانیان تاوتوێكردووه".
وتیشى"غانمى جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى چڕكردنه‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كانى نێوان وه‌زاره‌ته‌كان له‌باره‌ى به‌جێ گه‌یاندنى هاریكارى هاوبه‌ش"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"ئاماده‌یی وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى زۆربه‌ى پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى وكانزاكان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"خه‌باز ستایشى ئه‌ركى پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كان".