به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،تیرۆرستێكى داعش له‌فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستگیركرا.
یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ده‌زگا دژه تیرۆر توانى به‌ناو هه‌ماهه‌نگكارى كارگێڕى گشتى تیرۆرستانى داعش ناسراو به(ئه‌بو نه‌به‌و)له‌پرۆسه‌یه‌كى بێ وێنه‌دا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستگیر بكات".
ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌واڵگیرى ده‌زگاى دژه تیرۆر چاودێرى تیرۆرسته‌كه‌ى كردووه هه‌ر له‌به‌ڕێكه‌وتنى له‌یه‌كێك له‌وڵاتان تاوه‌كو گه‌یشتنى بۆ عێراق كه‌هه‌وڵیدابوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ده‌وروبه‌رى به‌غداى پایته‌خت كۆببێته‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ناسراو به(ئه‌بو نه‌به‌و)ناسراوه به‌چالاكییه تیرۆرستییه‌كانى له‌ساڵى 2003ه‌وه كه‌ئه‌ندامى چه‌ندین ڕێكخراوى تیرۆرستى بووه له‌نێویشیاندا"قاعیده وداعش"وپێشوازى له‌ڕاسپارده‌كانى ده‌كرد له‌ڕێگاى نووسراوى سه‌ر كاغه‌ز له‌به‌ناو والى عێراق،وڕاسپێردرا به‌ئه‌ركى به‌رێوبردن وهه‌ماهه‌نگكردنى كاره‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌عێراق ودروستكردنى یه‌كه‌ى ئه‌منى وسه‌ربازى وڕاگه‌یاندن له‌میان كه‌رتى پارێزگاى به‌غدا".
وتیشى"پرۆسه‌كه به‌نهێنییه‌كى ته‌واو وسه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره ئه‌نجامدرا".