پارێزگارى نه‌ینه‌وا:ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌

ناوخۆ
  • 23-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا،دووپاتیكرده‌وه‌ پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان له‌شنگال،ڕوونیشیكرده‌وه‌،جنین بلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌پشتیوانى بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال له‌نێوان به‌غدا وهه‌ولێر ،ودووپاتیشى كردۆته‌وه‌ كه‌پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى حكومه‌ت ده‌بێت،هه‌روه‌ها ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌یشى بۆ پارێزگاكه‌ ئاشكراكرد.
    جبورى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جینین بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى  سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،پاڵپشتى ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال له‌نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌،وباسیشى له‌وه‌ كردووه‌ به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه‌ كار ده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌،وبه‌ڵێنیشى داوه‌ كار بكات بۆ نه‌هێشتنى دڵه‌ڕاوكێى ئێزدییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌لایه‌نى ئه‌منییه‌وه‌"،جه‌ختیشیكره‌وه‌"پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى حكومه‌تى عێراق ده‌بێت".
    وتیشى"بلاسخارت سه‌ردانى نه‌ینه‌واى كردووه‌ به‌یاوه‌رى هه‌ماهه‌نگكارى كاروبارى مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وهه‌ردوولامان گفتوگۆمانكرد له‌باره‌ى ئه‌ركه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى له‌ركێفى كارده‌كه‌ن له‌پێناو خستنه‌گه‌ڕى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ یارمه‌تیدانى ئێزدییه‌كان وهه‌روه‌ها ئاواره‌كانى ترى عه‌ره‌ب بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان له‌شنگال".
    ئاماژه‌یشیدا"نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام كردووه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكه‌ له‌پێناو خزمه‌تكردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا،هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشیداوه‌ به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كانى،به‌تایبه‌ت بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى مه‌سیحییه‌كان وپێكهاته‌ى شه‌به‌ك".