ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌فیرۆدانێكى سامانى گشتى له‌ئه‌نبار ڕاگرت

ناوخۆ
  • 23-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌فیرۆدانێنى سامانى گشتى له‌ئه‌نبار ڕاگرت.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى ده‌ستپاكى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌نجامداوه‌ به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانى دادوه‌رى،ئاماژه‌یشیدا تیمی تایبه‌تى چاودێریكردنى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌نبار،كه‌له‌ئێستادا له‌ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى-لقى ئه‌نبار دایه‌،دواى وردبینیكردن له‌مامه‌ڵه‌كانى خانه‌نشینى ونوسراوى ڕاستاندنى ده‌رچوونى راپۆرتى پزیشكى ئه‌و مامه‌ڵاته‌ى له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ توانى ده‌ستبه‌سه‌ر(13)مامه‌ڵه‌ى ساخته‌ بگرێت".
    وتیشى"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى ڕاگرتنى به‌فیرۆدانى بڕى(1,300,000,000) ملیار دینار،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ تایبه‌ته‌كانى بابه‌ته‌كه‌ گیراوه‌".
    ئاماژه‌یشیدا "په‌ڕاوێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌بابه‌ته‌ ئاماده‌كراوه‌،وڕه‌وانه‌ى دادوه‌رى دادگاى لێكۆلێنه‌وه‌ى تایبه‌ت كراوه‌،بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ گونجاوه‌كان".  
    شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌پێنجى مانگى شوباتى ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتتى فه‌رمانبه‌رێكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى-لقى ئه‌نبارى ڕاگه‌یاند،به‌هۆى ده‌ستكاریكردن وساخته‌كارى له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانى قوربانیانى تیرۆر".