به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هاوبه‌شى عێراقى-ڕووسى كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند "فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هاوبه‌شى عێراقى-ڕووسی كردووه،كهبرتییه له‌وه‌زاره‌ته‌كانى كاره‌با وخوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى وپه‌روه‌رده وپیشه‌سازى وڕۆشنبیرى".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئاماژه‌یدا"به‌گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ مۆسكۆ له‌به‌روارى25- 26 ئه‌م مانگه،له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كى سیرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا"،دووپاتیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"هه‌وڵى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ سوودوه‌رگرتنى له‌و سه‌ردانه بهپتهوكردنى هاریكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیاى فیدڕاڵى له‌بواره‌كانى ئابوورى وڕۆشنبیرى وسیاسى،به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هاوسه‌نگییه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
حسێن وتیشى"زۆر گرنگه كۆبوونه‌وه‌ى خولاوى بۆ لایه‌نى عێراق بكرێت به‌مه‌به‌ستى چاودێریكردنى ڕاسپارده‌كانى كۆنووسه پێشووه‌كانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش ونوێكردنهوهى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى بواره‌كانى هاریكارى نوێ وپێویستى كاركردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ڕێره‌وى هاریكارییهكانى نێوان عێراق وڕووسیا له‌بواره‌كانى ئابوورى".
وتیشى"پێویسته هه‌ماهه‌نگى وتهواوكارى له‌نێوان وه‌زاره‌ته عێراقییه‌كان بكرێت بۆ دیاریكردنى بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى ئابوورى كه‌عێراق به‌وردى پێویستى پێیه‌تى".