به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،فه‌ریق روكن مافپه‌روه‌ر ته‌حسین مه‌ته‌ڕ عه‌بودى بۆ پۆستى ئه‌میندارى ده‌سته‌كه ڕاسپارد.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه،سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،فه‌ریق روكن مافپه‌روه‌ر ته‌حسین مه‌ته‌ڕ عه‌بودى بۆ پۆستى ئه‌میندارى ده‌سته‌كه ڕاسپارد،ڕوونیشیكرده‌وه،ده‌ستنیشانكردنى عه‌بودى دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شدى بوو له‌كاتى شه‌ڕه‌كانى ڕزگاركردن دژى تیرۆرستانى داعش.
جێى ئاماژه‌پێكردنه فه‌ریق روكن ته‌حسین عه‌بد مه‌ته‌ڕ له‌دایكبووى ساڵى 1961 وده‌رچووى كۆلێژى سه‌ربازیی عێراقییه خولى 63 له1981/7/14 وهه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى یاسایه له‌زانكۆى به‌غدا.
وه‌ك راوێژكارى ئه‌منى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ساڵى 2005 كاریكردووه وئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتیمانى بووه له‌و كاته،هه‌روه‌ها ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى بووه له‌خولى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبریكارى لیژنه‌ى لێپرسینه‌وه ودادپه‌روه‌رى بووه تاوه‌كو ساڵى 2010.
كاتێك تیرۆرستانى “داعش”شاره‌كانى عێراقیان داگیركرد له‌یه‌كه‌مین ڕۆژه‌وه به‌شدارى له‌حه‌شدى شه‌عبى كردووه وه‌ك به‌ده‌مه‌و هاتنى فه‌تواى مه‌رجه‌عییه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وكرایه به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى تاوه‌كو ساڵى 2019،وله‌دواى ئه‌وه بووه ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ساڵى 2020.
عه‌بودى ده‌یان توێژینه‌وه‌ى هه‌یه له‌بواره‌كانى ئه‌منى وسه‌ربازى وبه‌شدارى له‌چه‌ندین كۆنگره وسیمینار كردووه له‌ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى عێراق.