به‌غدا-اه‌ع
عادل بن عه‌بدولڕه‌حمان عهسومى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌ددین كرد.
عهسومى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند "سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه ترسنۆكانه‌ى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین له‌باكوورى به‌غداى پایته‌ختى عێراق ده‌كه‌ین،كه‌ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه 21ى نۆڤمبهرى 2020 ڕوویدا،وبووه هۆى شه‌هیدبوونى ده كه‌س وبریندارى بوونى هه‌شتى كه‌سى دیكه لهكارمهندانى پۆلیس وهاوڵاتیانى سڤیل"،جه‌ختیشیكرده‌وه"ئه‌م كاره تیرۆرستییه ترسنۆكه وره‌ى عێراقییه‌كان كهمناكهتهوه له‌به‌رده‌وامیدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئه‌م گروپه تیرۆرستییه لاڕێدراوه ".
عهسومى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى ته‌واوى پاڵپشتى خۆى بۆ كۆمارى عێراق له‌جه‌نگى دژى تیرۆر ده‌ڕده‌بڕێت،وپشتیوانیشى ده‌كات له‌هه‌ر ڕێوشوێنێك بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپه تیرۆرستییه توندڕه‌وه‌كان"،سهرهخۆشیشى لهكۆمارى عێراق به‌سه‌رۆك وپه‌رله‌مان وحكومه‌ت وگه‌له‌وه ده‌ڕبڕى به‌بۆنه‌ى شه‌هیدانى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ترسنۆكه،داواى زوو چاكبوونهوهیشى بۆ سه‌رجه‌م برینداران خواست".