به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى دڵنیایی دایه فه‌رمانبه‌ران كه‌له‌ساڵى 2021 هیچ ده‌ستكارییه‌كى مووچه‌كانیان ناكرێت،وجه‌ختیشیكرده‌وه موودجه‌ى ساڵى داهاتوو چه‌ند بڕگه‌یه‌كى چاكسازى له‌خۆ ده‌گرێت،وئاماژه‌یشیدا ئاستى كورتهێنان له‌خه‌رجییه حكومییه‌كان به‌نزیكه‌ى 10 تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،چاودێرى كردووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستى حكومه‌تدایه مووچه ده‌ستبه‌ر ناكات ،ڕوونیشیكرده‌وه خه‌رجى حكومى به14 تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت وداهاته‌كانیش به4 تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت،واته كورتهێنانى دارایی مانگانه به 10 تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
وتیشى"ده‌بوایه مووچه تاوه‌كو مانگى یه‌كى ساڵى 2021 ده‌ستبه‌ر بكرایه ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو سه‌رجه‌م دامه‌زراندنه‌كان كه‌له‌ساڵى 2019 كراون نایاساییه.
ئاماژه‌یشیدا حكومه‌ت پابه‌نده به‌دابینكردنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان دوور له‌دامه‌زراندنى حكومى ،چونكه ده‌وڵه‌ت به‌رگه‌ى دامه‌زراندنى زیاتر ناگرێت.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،ده‌بێت ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ى چاكسازى جێبه‌جێبكرێت له‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى باج بۆ سه‌ر كاڵاوشمه‌كه‌كان،وهه‌روه‌ها ده‌روازه‌كان به‌ئه‌لیكترۆنى بكرێن وئاستى گه‌نده‌ڵى كه‌مبكرێته‌وه بۆ فراوانتركردنى داهاته‌كان.
دووپاتیشیكرده‌وه پله‌ى مووچه ئه‌ركى حكومه‌ته نه‌ك په‌رله‌مان،وناكرێت ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت،ڕوونیشیكرده‌وه خه‌رجیی ئه‌ندێشه‌یی هه‌یه بارگرانى خستۆته سه‌ر بوودجه نه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
لاى خۆیه‌وه ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی ڕوونیكرده‌وه،بوودجه‌ى 2021 چه‌ند بڕگه‌یه‌كى چاكسازى له‌خۆ ده‌گرێت،دووپاتیشیكرده‌وه قه‌رزى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سعێدى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه ڕایگه‌یاند"لێخۆشبوونه گومرگییه‌كان بۆ زۆربه‌ى ده‌زگا خزمه‌تگوزارى وئاینییه‌كان هه‌ڵده‌وشرێته‌وه ،ڕوونیشیكرده‌وه پاره‌ى لێخۆشبوونه گۆمرگییه‌كانى پێشوو به‌دوو تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
ئاماژه‌یشیدا بوودجه‌ى ئه‌وقاف وهه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مده‌كرێته‌وه،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌ساڵى 2021 هیچ ده‌ستكارییه‌ك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكرێت ،وهه‌روه‌ها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هێڵى سووره ونابێت ده‌ستكارى بكرێت.