اه‌ع-بابل
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى بابل،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،دوو كه‌س به‌هۆى هه‌ڵگرتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌دوو بازگه‌ى پشكنینى ئه‌منى پارێزگاكه ده‌ستگیركراون.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"یه‌كه‌كانى له‌كاروبارى مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌هاریكارى یه‌كه هاوبه‌شه‌كان له‌میان هه‌ردوو بازگه‌ى(باشیه،كه‌رتى 19ى شارۆچكه‌ى كفل)توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر نزیكه‌ى (100)مادده‌ى هۆشبه‌رى جیاجیا بگرن ودوو تاوانبار به‌تاوانى هه‌ڵگرتنى ده‌ستگیر بكه‌ن".
وتیشى"هه‌ردوو تاوانباره‌كه ڕه‌وانه‌ى بنكه‌كانى لێكۆڵینه‌وه كراون به‌پێى كه‌رتى به‌رپرسیارێتییه‌كان له‌پێناو ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه یاساییه‌كانیان".