به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
په‌رله‌مانتارانى كورد،ڕایانگه‌یاند نزیكه‌ى 117 په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران واژۆى پرۆژه یاسایه‌كیان كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا ،وخه‌رجكردنى مووچه‌كان ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه بێت،جه‌ختیانیشكرده‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه چۆته بوارى یاسادانانه‌وه وقۆناغى باشى بڕیوه.
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،"بابه‌تى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ به‌غدا گفتوگۆى جددى بۆ كراوه،به‌تایبه‌ت له‌دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی".
وتیشى"زیاتر له117په‌رله‌مانتار پرۆژه‌كه‌یان واژۆكردووه،وسه‌باره‌ت به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌م پێشنیاره زیاتر له150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر واژۆیان كردووه".
ئاماژه‌یشیدا"پرۆژه‌كه چۆته بوارى یاسادانانه‌وه دواى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆكان،وله‌ئێستادا وه‌ك پێشنیارى پرۆژه یاساى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،وله‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانه پێشنیارى پرۆژه یاساكان پێشكه‌ش بكات،وپاشان ده‌بێت ده‌ست به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكرێت چونكه یاساكه په‌یوه‌ست به‌گوژمه‌ى داراییه‌وه وله‌دواى ئه‌وه‌ى یاساكه به‌ڕێره‌وى خۆى ده‌ڕوات".
ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌باره‌ت به‌وه‌ى باس ده‌كرێت كه گوایه ئه‌م پرۆژه‌یه زیان به‌هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌وه دووره له‌ڕاستییه‌وه،چونكه پرۆژه‌كه ڕه‌نگه كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ماوه‌ى دوو ساڵه چاوه‌ڕوانى ڕێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ترس ودڵه‌راوكێ".
وتیشى"وتیشى گرفتى دواكه‌وتن وخه‌رجنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌موو جارێك دووباره ده‌بێته‌وه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێمى كوردستان به‌پابه‌ندییه داراییه‌كانى ،به‌مه‌یش پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌به‌لاى ئێمه‌وه هێڵى سووره چۆته قۆناغى ترس وهه‌ڕه‌شه‌ى بڕین وچه‌ند پرسێكى تر".
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌ددین سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئاینده‌ى نوێنه‌رایه‌تى ڕوونیكرده‌وه"پرۆژه‌كه پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژییه وزۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران گروپى پانزه پشتگیریان كردووه وبه‌شداربوون له‌داڕشتن ودانانى یاساى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا".
وتیشى"یاساكه قۆناغى باشى بڕیوه،و117 په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپارته سه‌ره‌كییه‌كان پشتگیرى یاساكه ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌یشیدا"یاساكه ڕێره‌وى یاسایی خۆى وه‌رده‌گرێت،وده‌بێته به‌شێك له‌یاساى بوودجه وده‌توانرێت ده‌رچه‌یه‌كى یاسایی بۆ پرۆژه‌كه بدۆزرێته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م پرۆژه‌یه جددیه،وله‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان وفه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه،وكاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا،كه‌هه‌میشه به‌ته‌نها هاوڵاتى باجه‌كه‌ى ده‌دات".