كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى دانپیادانه‌نانى نێوده‌وڵه‌تى به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى

ناوخۆ
  • 21-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد له‌باره‌ى دانپیادانه‌نانى نێوده‌وڵه‌تى به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى نیشتیمانى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌رزش ولاوان وجێگره‌كه‌ى دیار ته‌یب وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى په‌یامى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى دانپیادانه‌نانى به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى نوسینگه‌ى جێبه‌جێكارى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى نیشتیمانى عێراقى".