به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحى پارێزگارى واست،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،كاراكردنه‌وه‌ى شانه‌ى قه‌یرانى لافاوه‌كانى له‌پارێزگاكه ڕاگه‌یاند،بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى به‌په‌له به‌هۆى بارانى بارینى به‌خووڕ وبه‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ڕووباره‌كان یاخود زیادبوونى ڕیژه‌ى ئاوى لافاوه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى پارێزگارى واست له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مه‌یاحى ئاماژه‌ی داوه كه‌حكومه‌تى خۆجێى هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى ڕاسپاردووه له‌ئامادباشیدابن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ زیادبوونى ڕێژه‌ى باران بارین ویارمه‌تیدانى هاوڵاتیان وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌ڕێكردنى ئاو وچاككردنه‌وه وكرانه‌وه‌ى ڕێگا زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان".
مه‌یاحى ڕوونیشیكرده‌وه"دۆخى لافاوه‌كانى كه‌له‌كۆمارى ئێرانه‌وه هاتووه هێشتا كۆنترۆڵكراوه دواى دانانى پلانى پێویست بۆ گۆڕینى ڕێره‌وه‌كه‌ى دوور له‌ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان"،داوایشى له‌حكومه‌تى ناوه‌ندى كرد بیمه‌ى ساڵانه‌ى فریاگوزارى خه‌رج بكات كه‌ته‌رخانكراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاوه‌كان له‌پێناو ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانى پارێزگاكه وله‌پێناو دسته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان وماڵ وموڵكیان ".