به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى به‌ناو به‌رپرسى یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى داعش له‌باشوورى به‌غدا ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى وه‌زیرى ناوخۆ وله‌میان چاودێریكردنى تیرۆرستانى داعش،یه‌كه‌یه‌كى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى به‌غدا توانیان تیرۆرستێكى داواكراوه به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكه‌ن به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ،كه‌وه‌ك به‌رپرسى یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌به‌ناو كه‌رتى باشوور كارى كردووه"،ئاماژه‌یشى دا"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه ئه‌نجامدرا دواى پێكهێنانى تیمێكى كارى شاره‌زا،وبۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ى بۆ دانرا ،وتونرا له‌ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا ده‌ستگیربكرێت،كه‌دانى به‌وه ناوه ئه‌ندامى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش بووه وبه‌شدارى له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان پێش پرۆسه‌كانى ئازادى كردووه".