دیوانى سه‌رۆكایه‌تى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ئاسانكارى پێدانى ڤیزاى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى كه‌سانى بیانى

ناوخۆ
  • 21-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ئاسانكارى پێدانى ڤیزا ده‌كرێت بۆ هاتنه‌ژووره‌وه‌ى كه‌سانى بیانى له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى ووه‌به‌رهێنان وگه‌شتوگوزار.
    دیوانى سه‌رۆكایه‌تى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دواى ئه‌وه‌ى قه‌یرانى كۆرۆنا كۆتایی دێت عێراق پێویستى به‌به‌ستنى پردى نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاته‌ جیاجیاكانى جیهان،وئاسانكارى ڕێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤیزا به‌كه‌سانى بیانى بۆ هاتنه‌ نێو وڵاته‌وه‌،له‌پێناو سه‌ردانیكردنى شوێنه‌ گه‌شتیاریی وئاینیى وكه‌له‌پوورییه‌كان،ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌لایه‌نى به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رى وسه‌وداى هاوشێوه‌ بكات". 
    وتیشى"سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ لیوا ڕیاز كه‌عبى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بارى شارستانى وپاسپۆرت ونیشینگه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌"ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌رى وهه‌وڵبدرێت بۆ چالاككردنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌كانى گه‌شتوگوزار وكلتوور وئابوورى ووه‌به‌رهێنان،ولێكنزیكبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لانى جیاجیاى جیهان،وشكاندنى به‌ربه‌رستى دڵه‌راوكێ وپه‌شیمانبوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانى گه‌شتیارى،له‌پێناو له‌نزیكه‌وه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كانى عێراق وژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى وچالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كان ،ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكى زیاتر ده‌دات به‌هاریكارى ئابوورى وبازرگانى ووه‌به‌رهێنان وئاڵوگۆڕى كاروانه‌كانى گه‌شتیارى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ردوولا كارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان تاوتوێكرددوه‌ له‌بواره‌كانى ئاسانكارى ده‌ركردنى پاسپۆرت وكارتى نیشتیمانى ،به‌پێى داتایه‌كى پێشكه‌وتوو كه‌له‌به‌رده‌ستدایه‌ وڕه‌نگه‌ به‌كاربهێندرێت بۆ سوود وه‌گرتن له‌زانیارییه‌كانى بۆ به‌جێ گه‌یاندنى كه‌شى ئابوورى وئاسایشى،ودابینكردنى ڕێژه‌یه‌كى باشى داتا وزانیارییه‌كان كه‌خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌هێنێت كه‌ بڕیار وایه‌ نێوه‌ى ساڵى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت".