لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و واده‌یه‌ى ئاشكراكرد كه‌پێویسته بۆ وردبینیکردنی بودجەی 2021

ناوخۆ
  • 20-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئه‌و واده‌یه‌ى ئاشكراكرد كه‌پێویسته‌ بۆ وردبینیکردنی بودجەی 2021.
    ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاشکرایکرد، لیژنەکەیان پێویستی بە 45 رۆژ هەیە بۆ وردبینیکردنی پرۆژە بودجەی 2021.
    لەوبارەیەوە سەفار وتیشی، ئەگەر حکومەت رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لەماوەی ئەم مانگە تا کۆتایی مانگ ئەوا پێویستیان بە 45 هەیە بۆ تاوتوێکردنی خاڵ بەخاڵی پرۆژە یاساکە و دەرهێنانی کەموکورتییەکانی.
    بریاردەری لیژنەی دارایی رایگەیاند، نرخی نەوت جێگیر نیە، بەڵام پێدەچێت لەسەر بنەمای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 45 دۆلار یاساکە جێگیربکرێت.
    لەبارەی بەشی هەرێمەوە وتی، پشکی هەرێم بەپێی رێککەوتن دەبێت لەسەر بنەمای دەستور و یاسای ئیداری دارایی.