هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى سارس له شارى سلێمانى ڕهتكدهوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنهیهیهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە جۆرێکی ڤایرۆسی سارس SARS لە نەخۆشخانەی یٔاسا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوە، تا یٔێستا هیچ سەرچاوەیەک و بەڵگەیەکی پەسندکراو نیە بۆ بوونی یٔەم ڤایرۆسە، چونکە پڕۆسەی پشکنینی تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس یٔەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە کە لەگەڵ جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی یٔەنفلەوەنزا لە هەمان خێزان یٔەژمار دەکرێت".
ئاماژهبهوهكرا"هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە شڵەژان ناکات و تیمی پسپۆڕی وەزارەتمان لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ لێکۆڵینەوە لەم گومانە دەکات وە تەنها وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی فەرمی ڕاگەیاندن دەبێت کە بە داخەوە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی دەبنە هۆکاری پشێووی هاوڵاتیان".