لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى:یاساى توندوتیژى خێزانى رێز له‌سه‌رجه‌م ئاینه‌كان ده‌گرێت

ناوخۆ
  • 20-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌ختیكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد یاساى توندوتیژى خێزانى رێز له‌سه‌رجه‌م ئاینه‌كان ده‌گرێت.
     
    یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌وڵێكى جددى داوه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان و كۆتایى هێنان به‌ كه‌یسى ئاواره‌كان،به‌ڵام ئه‌م كاره‌ پێویستى به‌ پاره‌یه‌كى زۆره‌ ،داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین پاره‌ى پێویست دابین بكه‌ن بۆ كۆتایى هێنان به‌م كه‌یسه‌ ،كه‌ كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو"،داواى له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد كه‌ قه‌ره‌بووى ئاواره‌كان بكه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان ".
     
    سه‌باره‌ت به‌ یاساى توندوتیژى خێزانى ره‌جه‌ب وتى" ئاینى ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م یاسایه‌ له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ندین ئاینى جیاواز له‌ وڵات ،بۆیه‌ له‌ یاساكه‌ ڕه‌چاوى سه‌رجه‌م ئاینه‌كان كراوه‌ ،هیچ ئاینێك له‌ پێش ئه‌وى تر دانه‌نراوه‌ ".