به‌غدا-اه‌ع-نه‌صار ئه‌لحاج
لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،جه‌ختیكرده‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى دادگاى فیدڕاڵى ته‌نها له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێت،ئاماژه‌به‌وه‌كرا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌كان هیچ هاوكێشه‌یه‌كى دیكه قبوڵ ناكه‌ن.
حسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى كارێكى پسپۆرانه‌یه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانیه ،نابێت ره‌زامه‌ندى ده‌ربرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆسته باڵا و هه‌ستیاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بكه‌وێته ده‌ستى كه‌سانى هه‌ڵنه‌بژێردراو"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ و بنه‌ڕه‌تى و دووه‌م ده‌سه‌ڵات ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ره ،له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش به هیچ هاوكێشه‌یه‌كى دیكه جێگاى قبوڵ نیه".
عیقابى جه‌ختیكرده‌وه" پێشنیارى هه‌موارى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن له خۆ ده‌گرێت ده‌نگدانى كۆتایى ته‌نها له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ده‌بَت".