ته‌میمی ڕێنمایی دا به‌ڕێكخستنى هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ به‌دواداچوونى كاراى په‌تاكه‌

ناوخۆ
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى له‌به‌غدا وپارێزگاكانى ڕاسپارد به‌ڕێكخستنى هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ به‌دواداچوونى كاراى په‌تایی
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌میان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ وچاودێریكردنى فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى له‌به‌غدا وپارێزگاكان ڕێنمایی دا به‌ڕێكخستنى هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ به‌دواداچوونى كاراى په‌تایی له‌سه‌رانسه‌رى عێراق كه‌له‌20ى تشرینى دووه‌مى 2020 ده‌ستیپێده‌كات".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ته‌میمی ئاماژه‌یشى دا به‌"گرنگى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیان وهاندانیان بۆ ئه‌نجامدانى پشكنینه‌كان وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان وئاشكراكردنى مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌"داوایشى له‌ده‌زگا جیاجیاكانى ڕاگه‌یاندن كرد ڕووماڵى میدیایی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ بكه‌ن".