به‌غدا-اه‌ع
شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ،سه‌قامگیرى وداهاتووى عێراق په‌یوه‌سته به‌بنیاتنانى وڵات،وجه‌ختیشی كرده‌وه له‌پێویستى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت
خه‌زعه‌لى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"بوونى هێزه بیانییه‌كان به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان داگیركارى نییه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"باسكردن له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا ڕاست نییه به‌ڵكو ته‌نها شه‌ڕى ده‌روونییه".
وتیشى"من له‌گه‌ڵ به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا نیم چونكه ناونیشانه‌كه‌ى دیبلۆماسییه"،ئاماژه‌یشى دا"ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كۆتایی هات به‌هۆى به‌جێ نه‌گه‌یاندنى مه‌رجه‌كانى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ ڕۆڵێكى نه‌بووه له‌بابه‌تى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان،به‌ڵكو هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌سى سه‌ره‌كى بوو له‌بابه‌تى ئاگربه‌سته‌كه".
وتیشى"هه‌ڕه‌شه‌ى داهاتووى توركیا له‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا مه‌ترسیدار تر ده‌بێت،ڕایشیگه‌یاند"هه‌ردوو جه‌مسه‌رى توركیا وسعودیا ڕوو كردۆته باشوور له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆك هۆز وكه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان".
ڕوونیشیكرده‌وه"گرفتى سیاسی وئابوریمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانى سعودى له‌عێراق".
وتیشى"گه‌یشتنى بایدن بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هۆى سنورداركردنى ململانییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا وئێران".
دووپاتیشیكرده‌وه"ڕه‌وشى سیاسى له‌ئێستادا به‌ره‌وپێش ده‌چێت هه‌ر چه‌ند په‌یتا په‌یتایه،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پاڵێوراوى زۆرینه نه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌داخۆزیشیان نه‌بوو"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى جیاوازیكردن له‌نێوان سستكردنى ده‌وڵه‌ت یان سستكردنى حكومه‌ت".
باس له‌وه‌یش كرد"ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق پێشێلكراوه به‌هه‌بوونى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى ،وسه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندى پاره‌ى زه‌به‌لاحى بۆ ڕه‌خساوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى وله‌ڕێگاى په‌رله‌مانتارانه‌وه".
وتیشى"جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كۆتایی به‌كۆنترۆڵى سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كان هێنا"،ئاماژه‌یشیدا"زۆربه‌ى هاوسه‌نگى هێزه‌كان له‌سه‌رده‌مى ترامپ جیاوازه‌و بوو".