به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ده‌ستورى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لیستى براوه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت نه‌ك گه‌وره‌ترین قه‌واره.
په‌رله‌مانتار یونادم كه‌نا له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه دوایین كۆبوونه‌وه‌ى سازكرد بۆ تاوتوێكردنى بڕگه یاساییه‌كان وداڕشتنه‌وه‌ى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناكۆكییه سیاسی هه‌یه له‌نێوان به‌غدا وهه‌ولێر له‌باره‌ى مادده‌ى 140 ویه‌كلاكردنه‌وه‌یشى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌نێوان سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كان له‌به‌غدا وهه‌ولێر ده‌بێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"خاڵى ناكۆكییه‌كان له‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت هه‌ندێك پێداگیرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى كه‌چى كه‌سانێكى تر داوا ده‌كه‌ن سیسته‌مه‌كه هاوبه‌ش بێت وپێشینه بدرێته سیسته‌مى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ندێك هه‌مواركردنه‌وه"،وتیشى"مه‌ترسى هه‌یه له‌جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى به‌وه‌ى دیسانه‌وه دیكتاتۆرییه‌ت وتاك لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتدارى بگه‌رێته‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"مادده‌ى76 كه‌باس له‌و لایه‌نه ده‌كات حكومه‌ت پێكده‌هێنێت ،به‌ڕێككه‌وتنى زۆرینه لیستى براوه دیارى ده‌كات نه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان".
له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانڕه‌وایی ودابه‌شكردنى سامان كه‌نا ڕایگه‌یاند"ده‌ستورى ئه‌وه‌ى پابه‌ندكردووه كه‌نه‌وت مولكى گه‌ل بێت ،به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌كان له‌ئێستا وداهاتوودا بابه‌تى ناكۆكییه له‌نێوان هه‌رێمه‌كان وبه‌غدا وتاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه".
وتیشى"ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور به‌پێى مادده‌ى 142ى ئێستا ده‌بێت وئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مادده‌ى 126".