ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی تیمى كارى هاوبه‌ش دروست ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى داخستنى كه‌مپى ئاواره‌كان

ئەمنی
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دروستكردنى تیمى كارى هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى داخستنى كه‌مپى ئاواره‌كان ڕاگه‌یاند. 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی سازكرا بۆ به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌بیست وسێهه‌مین دانیشتنى كه‌له‌به‌روارى 27ى ت1ى 2020 تایبه‌ت به‌دانانى پلانى گونجاو ومیكانزمى پێویست بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ته‌واوى كه‌مپى ئاواره‌كان سازكرا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌به‌شدارى وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ران وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان ووه‌زاره‌تى خزمه‌تگوزارى وئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو بۆ تاوتوێكردنى پلانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانه‌وه‌ پێشكه‌شكران". 
    ئاماژه‌یشى دا"له‌م ماوه‌یه‌دا 15 كه‌مپ داخران وته‌نها 7 كه‌مپ ماوه‌ته‌وه‌ چگه‌ له‌كه‌مپه‌كانى نێو هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها باسیش له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال كرا وده‌ركه‌وت زیاتر له‌یانزه‌ هه‌زار خێزان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وهێشتا به‌شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه‌ پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كرد"ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م كه‌مپانه‌ى كه‌ماون وچۆنێتى نه‌هێشتنى ئاڵۆزییه‌كان وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره‌كان له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زێدى خۆیان تاوتوێكراوه‌"،هه‌روه‌ها چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى گرنگ ده‌ركران وتیمى كارى هاوبه‌ش دروستكرا بۆ ته‌واوكردنى پلانه‌كه‌ بۆ كه‌مپه‌كانى دیكه‌".