به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕێوشوینهكانى كهگیراوهته بۆ سه‌پاندنى ئاسایش له‌شاره‌دێى ئه‌بى سێ‌دا له‌پارێزگاى دیاله خسته‌ڕوو.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان كهلهپارێزگاى دیاله ڕوویدا وبه‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى ئه‌بى سێ‌دا به‌هۆى كێشه‌ى خێڵه‌كى وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه ئه‌مه‌یش ڕووداوى زۆرى لێكهوتهوه.
وتیشى"وه‌زیرى ناوخۆ ڕێوشوێنه پێویستهكانى گرته‌به‌ر بۆ سه‌پاندنى ئاسایش له‌ناوچه‌كه ،له‌نێویشیاندا سه‌ردانى له‌ناكاوى بۆ پارێزگاى دیاله ودیدارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان وسهردانیكردنى ناوچه‌ى ئه‌بى سێ‌دا ودیدارى له‌گه‌ڵ بهرێوبهرانى پۆلیس وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى لۆجستى.
وتیشى"هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا راسپێردراون به‌جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن كه‌جێ به‌جێ نه‌كراوه له‌ناوچه‌كه،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دواى بڵاوه‌پێكردنى چڕى ئه‌منى ناوچه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه ئارامه وهاوڵاتیان سه‌قامگیرن،وجهختیشیكردهوه"هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كهیاداشتنامهى ده‌ستگیركردنى دادوه‌ریان بۆ ده‌رده‌كرێت.
پێشووتریش عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ دووپاتیكردبوو له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا شاره‌دێى ئه‌بى سێ‌دا له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه ئارام ده‌بێت ودووپاتیشیكردهوه له‌به‌هێزكردنى كۆنترۆڵى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌م شاره‌دێیه بۆ جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وكۆنترۆڵكردنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت وسهپاندنى شكۆى وڵات وكۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كانى ووه‌زاره‌تى ناوخۆیش پشتیوانى ئه‌م ئه‌ركه ده‌كات".