به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌یه‌كى نوستووى تیرۆرستى له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى وه‌زیرى ناوخۆ وله‌میان چاودێرى تیرۆرستانى داعش یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك توانیان شانه‌یه‌كى نوستووى تیرۆرستى پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه وده‌ستگیریان بكه‌ن كه‌چوار تیرۆرست بوونه له‌ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاكه".
وتیشى"داواكراوییه‌كان به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر دیاریكرا به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وله‌به‌ناو دیوانى خزمه‌تگوزارى ودیوانى سوپا وله‌ژێر ناوه‌كانى(ئه‌بو زه‌ید،وئه‌بو عه‌زام،وئه‌بو زیاد،وئه‌بو ئه‌حمه‌د)بوونه".
وتیشى"له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كانى دانیان به‌ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ناوه وبه‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه له‌نێویشیاند به‌ناو هێرشى گردى ئه‌سقه‌رى ساڵى 2015 دژى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وهێرشى ته‌م له‌پارێزگاى كه‌ركوك"،وتیشى "ده‌ستبه‌سه‌ركراون بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی دژیان".