به‌غدا-اه‌ع
عومه‌ر عه‌دنان وائیلی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕێككه‌وتنێكى عێراقى-سعودى كراوه به‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گۆڕه‌پانى ئاڵ‌وگۆڕكردن بێت كه‌له‌لایه‌نى عێراقى دایه.
وائیلى له‌دیمانه‌یه‌كى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه ڕایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنێكى عێراقى سعودیه هه‌یه به‌وه‌ى پرۆسه‌ى پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گۆڕه‌پانى ئاڵ‌وگۆڕكردن بێت كه‌له‌لایه‌نى عێراقى دایه،واته ئۆتۆمبێله سعودییه‌كان نایه‌نه نێو عێراق وئۆتۆمبێله عێراقییه‌كانیش ناچنه نێو سعودیه به‌ڵكو ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌نێو گۆڕه‌پانه‌كه ده‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه"ڕۆژانى داهاتوو ده‌روازه‌كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ ئابوورى"،ئاماژه‌یشى دا"ده‌روازه‌كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاماده‌كراوه وفه‌رمانگه وفه‌رمانبه‌ره‌كانى ماوه‌ى دوو مانگه له‌وێن،له‌گه‌ڵ دابینكردنى پاراستنى پێویست له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار وكه‌ربه‌لا".
وتیشى"ده‌روازه‌ى زه‌مینى بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى وگواستنه‌وه‌ى گه‌شتیارانه به‌درێژایی ساڵ"،ڕوونیشیكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى دارایی ڕاسپاردووه ده‌ستكراوه بێت بۆ واژۆكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردنى په‌ڕاوه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه له‌ساخته‌كارى وبه‌فیرۆدانى سامانى گشتى".
سه‌رۆكى ده‌روازه‌كان ئاماژه‌یشیدا"سه‌رۆك وه‌زیران بایه‌خێكى زۆرى داوه به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى دیكه له‌ڕووى بازرگانى وگه‌شتیارییه‌وه".