ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌چوار پارێزگادا

ئەمنی
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌چوار پارێزگادا.
    یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیان به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاكانى(دیاله‌،كه‌ركوك،نه‌ینه‌وا،ئه‌نبار)".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاكه‌ ده‌ستى به‌پرۆسه‌كانى كرد له‌ڕێگاى ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌شارى موسڵ وپاشان له‌ڕێگاى دوو ئه‌ركى تر سێ تیرۆرستى دیكه‌  ده‌ستگیركران له‌دوو تیرۆرستیان له‌شارۆچكه‌ى فه‌لوجه‌ بوون وئه‌وه‌ى تر له‌پارێزگاى كه‌ركوك".
    وتیشى"به‌پێى فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌بایه‌خدان به‌دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر زنجیرییه‌ك ئه‌ركى ئه‌نجامدا بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى (4)تیرۆرست له‌نێویشیاندا تیرۆرستێكى مه‌ترسیدارى داعش هه‌بوو".