به‌غدا-اه‌ع
فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حه‌شدى شه‌عبى بێبه‌رى ناكات له‌ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌یاز پێشوازیكرد لهئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،وله‌دیداره‌كه‌دا دۆسییه‌ى ته‌واوكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه ڕزگاركراوه‌كانیان تاوتوێكردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگى ئه‌ركه حكومییه هاوبه‌شه‌كان بۆ ته‌واوكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى كۆچ ستایشى"ئه‌ركى حه‌شدى شه‌عبى كردووه لهئاسانكردنى ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانى په‌یوه‌ست بهگهڕاندنهوهى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان".
لاى خۆیه‌وه فه‌یاز دووپاتیكرده‌وه"ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له‌پێشكه‌شكردنى پشتیوانی وهاوكارى بۆ ئاسانكردنى ئه‌ركى وه‌زاره‌ته‌كه بهدهستهبهركردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان،جه‌ختیشیكرده‌وه"خوێنى شه‌هیدان فاكته‌رى به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن ورزگاركردنى خاك بوو له‌ده‌ستى تیرۆرستانى داعش،وحهشدى شه‌عبى بێبه‌ر نابێت لهخستنهگهرى هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان وچه‌سپاندنى ئاشته‌وایی وسه‌قامگیرى له‌و ناوچانه".