بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ قەدەغەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی و ئێرانی رەتدەكاتەوە

  • 31-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لەوەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ چوارشەممە، رەتیكردەوە پەیوەندی هەبێت بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێل. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دەڵێت ئەوان لایەنێكی جێبەجێكارن و بە پێی یاسای هاتووچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004 كاردەكەن، بەو پێیەش هیچ پەیوەندییەكیان بە دیاریكردنی هاوردەكردنی جۆری ئۆتۆمبێل یان قەدەغەكردنییەوە نییە، چونكە ئەوە لە دەسەڵاتی فەرمانگەكانی گومرگ و لایەنە پەیوەندیدارەكاندایە. ئەوەش لە كاتێكدایە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی و چینی قەدەغەكراوە.