وه‌زیرى دارایی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى زیندانیانى سیاسى

ناوخۆ
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى زیندانیانى سیاسى.
    وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زیرى دارایی پێشوازیكرد له‌ حسێن عه‌لى خه‌لیل سه‌رۆكى ده‌زگاى زیندانیانى سیاسى وله‌ دیداره‌كه‌دا باس وگفتوگۆى بابه‌ته‌ داراییه‌كانى كراوه‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌ڕه‌وشى ده‌زگاكه‌ وگرفته‌ داراییه‌كانیش خراونه‌ته‌ به‌ر باس".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیرى دارایی جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر "گرنگى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى زیندانیانى سیاسى وهه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى ڕووبه‌رووى ده‌زگاكه‌ بۆته‌وه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ حسێن عه‌لى خه‌لیل سه‌رۆكى ده‌زگاى زیندانیانى سیاسى ستایشى"په‌رۆشى وه‌زاره‌تى دارایی كرد بۆ پشتیوانیكردنى كارى ده‌زگاكه‌ وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌م چینه‌".