ده‌سته‌ى بانكییه‌ تایبه‌ته‌كانى عێراقى پشتیوانى چاكسازییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ده‌كات

ناوخۆ
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى بانكییه‌ تایبه‌ته‌كانى عێراقى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پشتیوانیكردنى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌و چاكسازییانه‌ى له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. 
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سته‌ى بانكییه‌كان پشتیوانى چاكسازییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ده‌كات كه‌ئاڕاسته‌ى بانكه‌كان وسیاسه‌تى نه‌ختێنه‌یی كراوه‌،وڕۆڵیشى ده‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى عێراقى وسێكته‌رى بانكى،ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئابوورى.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌ئێستادا كار بۆ چاكسازى گه‌وره‌ وكاریگه‌ر ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى سێتكه‌رى بانكى وئابوورى عێراق،به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ى قه‌یرانى سه‌ختى ئابوورى كه‌ عێراق تیایدا گوزه‌ر ده‌كات به‌هۆى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت".
    وتیشى،كارگێڕییه‌ نوێیه‌كه‌ى"له‌م قۆناغه‌دا سیاسه‌تێكى ژێرانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر له‌پێناو زیادكردنى متمانه‌ له‌نێوان سێكته‌رى بانكى وهاوڵاتیان،وزیادكردنى ده‌سته‌به‌رى نه‌ختێنه‌یی وبه‌ڵێنده‌رى له‌میان پشتیوانیكردنى پرۆژه‌ بچووك ومامناوه‌ند وگه‌وره‌كان له‌پاڵ ئه‌و ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌توویه‌ى بانكى ناوه‌ندى ئه‌نجامیدا له‌میان ڕاگه‌یاندنى سه‌كۆى تایبه‌ت به‌نووسراوه‌كانى ده‌سته‌به‌ركردن.