كه‌عبى:ڕاستاندنى یاساكان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ڕێوشوێنێكى پرۆتۆكۆڵییه‌

ناوخۆ
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دووپاتیكرده‌وه‌ ڕاستاندنى یاساكان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ڕێوشوێنێكى پرۆتۆكۆڵییه‌.
    كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار ده‌ستكراوه‌ نییه‌ یاساكان ڕه‌تبكاته‌وه‌ یان په‌لپیان لێبگرێت یان دووباره‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكاته‌وه‌".
    وتیشى"ڕاستاندنى سه‌رۆك كۆمار ته‌نها ڕێوشوێنێكى پرۆتۆكۆڵییه‌،چونكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت له‌دواى 15 رۆژ له‌به‌روارى ڕاده‌ستكردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت".