به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى دۆزینه‌وه‌ى ده‌سته‌یه‌كى باڵا بۆ بایه‌خدان به‌خێزان،ڕوونیشیكرده‌وه عێراق له‌رووى یاساوه باشترین وڵاتانى ناوچه‌كه‌یه،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى داڕشتنى یاساى توندوتیژى خێزانى.
زه‌یدان خالید عه‌توانى ئه‌ندامى كۆمسیۆنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق له‌ڕووى یاساكانه‌وه باشترین ولاتانى ناوچه‌كه‌یه،به‌تایبه‌ت یاساى 76ى ساڵى 1983،ویاساى 37ى ساڵى 2015 وچه‌ند یاساییه‌كى تر په‌یوه‌ندیدار".
وتیشى"كێشه‌كه له‌ناڕێكخستنى یاساكانه ،جارێك له‌یاساى بنه‌ڕه‌تى دادگاى تاوانه‌كان وجارێكى تر له‌یاساى ناوجه‌وانان ،بۆیه ئێمه هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌ده‌ین".
ئاماژه‌یشى"كۆمسیۆن جه‌خت له‌گرنگى دۆزینه‌وه‌ى ده‌سته‌یه‌كى باڵا ده‌كاته‌وه بۆ بایه‌خدان به‌خێزان هاوشێوه‌ى وڵاتان ،كه‌چه‌ندین ستراتیژییه‌ت وپلانى ودیدگا داده‌نین،له‌گه‌ڵ هه‌موو ورده‌كارییه تایبه‌ته‌كانى به‌رهه‌مهێنانى خێزانێكى ئارام".
وتیشى"ئێمه له‌كۆمسیۆنه‌كه سه‌رنجى زۆرمان له‌سه‌ر یاساى پارێزگاریكردن له‌توندوتیژى خێزانى هه‌یه ،بۆیه به‌نووسراوێك ره‌وانه‌مان كردووه وورك شوپێكیشمان دروست كرد له‌باره‌ى سه‌رنجه‌كان وگرنگترین هه‌نگاوه‌كان كه‌داوامان كردووه به‌شدارى كردنى كۆمسیۆنه به‌وپێیه‌ى یاساكه‌ى ژماره 53 ساڵى 2008 باس له‌وه‌رگرتنى سكاڵا ده‌كات بۆیه له‌م یاسایه ڕۆڵى كۆمسیۆنى په‌یوه‌ندیدار به‌مافى مرۆڤ نه‌ماوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌پێویستى داڕشتنى یاساى پارێزگاریكردن له‌توندوتیژى ،كه‌یه‌كێكه له‌پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر عێراق ویه‌كێكه له‌و ڕێكارانه كه‌داواى ده‌كه‌ین له‌كاتى به‌شداریكردنمان له كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.