به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند نووسراوێكى جه‌ختكردنه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى حكومه‌ت كردووه له‌باره‌ى په‌له‌كردنى له‌گه‌ڵاڵه‌كردنى پرۆژه یاساى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو،جه‌ختیشیكرده‌وه تاوه‌كو ئێستا زانیارى نییه له‌باره‌ى پرۆژه یاساى بوودجه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت به‌ڵێنى به‌ئێمه داوه پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ى ساڵى 2021 پێش كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تاى مانگى كانونى یه‌كه‌مى داهاتوو ڕه‌وانه بكات"،دووپاتیشیكرده‌وه لیژنه‌كه نووسراوێكى بۆ حكومه‌ت ناردووه بۆ جه‌ختكردنى له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌كردنى بوودجه".
وتیشى"لیژنه‌كه هیچ ورده‌كارى وشێوازى بوودجه‌كه نازانێت ،به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت جیاواز بێت ،ونابێت به‌ره‌و بوودجه‌ى بڕگه‌كان بچین،جه‌ختیشیكرده‌وه نازانین بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو چه‌نده".
ئاماژه‌یشى دا"له‌بوودجه‌ى بڕگه‌دا مادده‌ى ده ناسرابوو به‌مادده‌ى هه‌رێم ،به‌ڵام نموونه‌ى نوێ تاوه‌كو له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه ڕوون نییه".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه"حكومه‌ت بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو له‌ماوه‌ى مانگیكدا پێشكه‌ش ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌گه‌ر پێش مانگى كانوونى دووه‌مى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه نه‌درێت ئه‌وه حكومه‌ت تووشى كێشه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت".