كینانى:تانه‌دان له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ به‌هایه‌كى یاسایی نییه‌

  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    ئه‌حمه‌د كینانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ دۆسییه‌ى تانه‌دان ده‌بێت له‌دادگاى فیدڕاڵى  بێت ودادگاى فیدڕاڵیش په‌كخراوه‌ بۆیه‌ له‌ئه‌نجامدا تانه‌كان هیچ به‌هایه‌كى یاساییان نییه‌.
    كینانى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌ره‌و په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ ده‌چن چونكه‌ بۆته‌ واقیعییه‌ك سه‌ربارى ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن له‌باره‌ى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كان".
    وتیشى"داخوازییه‌كى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه‌ وزیاتر له‌120 په‌رله‌مانتار واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانى كارتى بایۆمه‌ترى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا".