هێزێكى هاوبه‌شى سوپا وحه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌یه‌كى پێشوه‌خته‌یان له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین به‌رپاكرد

ئەمنی
  • 19-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فیرقه‌ى پێنجى پیاده‌ به‌پشتیوانى حه‌شدى شه‌عبى وعه‌شایرى وپۆلیسى عوزێم هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پێشوه‌خته‌ له‌زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك هه‌ستاوه‌ به‌پشكنینى گونده‌كان وتوانیویانه‌ 5 حه‌شارگه‌ى داعش له‌ناوبده‌ن وچاره‌سه‌رى 5 بۆمبى چێندراو بكه‌ن".