به‌غدا-اه‌ع
عادل بن عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سومى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى ھێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا كرد،كه‌بووه هۆى شه‌هید وبرینداربوونى ژماره‌یه‌ك كه‌س .
عه‌سومى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى پاڵپشتى عێراق ده‌كات له‌شه‌ڕى دژى تیرۆر وگروپه تیرۆرستییه‌كان،ویارمه‌تیده‌رى ده‌بێت له‌هه‌ر ڕێوشوێنێك بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م گروپه تیرۆرستییه تێكده‌رانه".
ئاماژه‌یشى دا"هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى نه‌گۆڕاوه‌یه به‌پشتیوانیكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق وسه‌لامه‌تى هاوڵاتییانه‌كه‌ى ویه‌كڕیزى خاكه‌كه‌ى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش وسه‌روه‌رى بدات وده‌ستێوه‌ردانى كاروبارى ناوخۆیی بدات بۆ دروستكردنى گرفتى ئه‌منى وسه‌قامگیرى له‌و وڵاته".
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى كۆتایی به‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى هێنا به‌سه‌ره‌خۆشى كردن بۆ سه‌رۆك وپه‌رله‌مان وحكومه‌ت وگه‌لى كۆمارى عێراق له‌سه‌ر قوربانیانى هێرشه كه‌به‌تیرۆر وترسنوكانه ناویبرد،وهیوا زوو چاكبوونه‌وه‌یشى بۆ برینداران خوازى.