ههولێر-اهع-ئیڤان ناسر حهسهن
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای مانەوەیەکی زۆر بە توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تورکیا کۆچی دواییکرد.
پهیامنێرمان رایگهیاند:" 19ى تشرینى یهكهمى ئەمساڵ دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فرەسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە گواسترایهوه بۆ توركیا لە نەخۆشخانەیەکی ئهو وڵاته کۆچی دواییکرد.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبوە، دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە، مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بو، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بو، ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بو.
هەروەها ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان بو، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بو، سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بو، ساڵی رابردو بوە پارێزگاری هەولێر.