به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند پلانێكى ڕاوێژى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ته‌وه دانراوه بۆ داخستنى ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان پلانێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته ئه‌منی وهێزه ئه‌منییه‌كان داده‌نێت به‌مه‌به‌ستى داخستنى هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كى نایاسایی به‌پێى ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان"،وتیشى"حه‌شدى شه‌عبى له‌م بابه‌ته ئه‌ركى ده‌بێت له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ده‌روازه فه‌رمییه‌كان ودخستنى نافه‌رمییه‌كانى".
له‌باره‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێمه‌وه خه‌فاجى ڕوونیكرده‌وه"ملكه‌چى ده‌ستووره وئه‌ركى هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا وهه‌ولێره هه‌ماهه‌نگى له‌م باره‌یه‌وه بكه‌ن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان پلانێكى داناوه وشیكردنه‌وه‌ى وهه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشه‌كه ده‌كرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی دایه ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌داخستنى ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان بۆ ڕاگرتنى كرده‌وه‌كانى دزه‌كردن وزیان گه‌یاندن به‌ئابوورى نیشتیمانى وپاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی.