هه‌شت تیرۆرست له‌نێویشیاندا ژنێك هه‌یه‌ له‌سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 18-11-2020, 00:00
  • +A -A

     بغداد-واع

     
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى هه‌شت تیرۆرست له‌نێویشیاندا ژنێك هه‌یه‌ له‌سه‌ڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند.
    هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌لاحه‌ددین له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،توانیان هه‌شت تیرۆرست وله‌نێویشیاند ژنێك هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیربكات كه‌به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر داوكراوبوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بوون "ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كان دانیان به‌وه‌نا كه‌چه‌كدارى تیرۆرستانى داعشن وبه‌شداریان له‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان كردوون له‌پێش پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن". 
    وتیشى"وته‌كانیان وه‌رگیراوه‌ وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى داواكراو كران به‌پێى پسوله‌ى فه‌رمى وه‌رگرتن".