به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،رایگه‌یاند په‌رله‌مان له به‌رامبه‌ر دوو بژارده دایه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ،جه‌ختیكرده‌وه ئه‌م یاسایه له ئێستادا زۆر گرنگه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته".
كه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)رایگه‌یاند:" په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ر دوو بژارده دایه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى فیدراڵى،یه‌كه‌م هه‌موارى ناوه‌رۆكى برگه‌ى سێیه‌م كه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵیه‌وه، دووه‌میان به‌رده‌وام بوونه له په‌سه‌ندكردنى یاساكه".
ئاماژەی بەوەشکردوە"دوبارە پێداچونەوەی بەکۆی یاسای دادگای فیدڕاڵی بۆ رێکخستنەوەی پەیکەربەندی دەزگاکە پێویستە، ئەویش بە بەشداریپێکردنی چەندین شارەزای بواری دەستوری و یاسایی و ئەندامانی ئێستای دادگاکە".
وتیشى"رێكه‌وتن كراوه له نێوان حكومه‌ت و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته،و ئه‌گه‌ر دادگاى فیدڕاڵى نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نیه".